مرۆڤ خۆرەکەی بەرەی نوسرە کوژرا

0

نوچەنێت-شفقنا

بە گوێرەی راپۆرتی روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، خالد حمد ناسراو بە ئەبو سکار کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە کە خەریکی خواردنی دڵی سەربازێکی کوژراوی سوپای سوریا بووە کە لە لایەن هێزێکی تیرۆرستی دیکەوە کوژرا.

لە مانگی مەی٢٠١٣، لە سەر ئینتەرنێت گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا “خالید حەمد” زگی سەربازێکی سوری هەڵدریبوو و خەریکی خواردنی دڵی سەربازە کوژراوە سوریەکە بووە. خالید حەمد لەم گرتە ڤیدیۆییە دەلێت: سوێند بە خوا کە دڵی سەربازانی ئەسەد دەردێنین و دەیخۆین.

لە دوای تێپەربوونی سێ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە هەواڵی کوژرانی ئەبو سکار بڵاو بۆتەوە.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، کوژرانی خالید حەمد بە پاکانە حیساباتی نێوان بەرەی نوسرە و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکە لێکداوەتەوە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریا، لە سالی ٢٠١١وە تاکوو ئێستا، زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە  و چەند ملیۆن کەسیش ئاوارە بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com