تونەر: ئەمریکا مافی بەرگری بۆ ئیسرائیل بە رەوا دەبینێ

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لە مافی بەرگری بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، مارک تونەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کێشە و ناکۆکی نیوان ئیسرائیل و فەلەستین بۆچوونی وڵاتەکەی خستە روو.

تونەر لە وڵامدانەوە بەم پرسیارە کە ئایا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارە بە رەوتی چاکسازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نائومید بووە؟ دەڵێت:نا ئومێد نەبووینە بەڵام هەلومەرجەکە بە شوەیەک نە بووە کە نەمانتوانیوە زەمینەی گفتوگۆی سەرەتایی بۆ فەراهەم بکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بەردەوام هەنگاوی ئەرێنی بۆ پیکهێنانی دۆخێکی گونجاو ناوەتەوەو و بە ئاراستەی بەردەوام دەبێ و هەر لەم رووەشەوە وەک رابردوو نیگەران نییە.

تونەر وێڕای دانپێدانان بەوەی کە هەندێک هەڵسوکەوت و کرداری ئیسرائیل زیانبەخشە و، پابەند بوونی ئەم وڵاتە بە چارەسەری هەردوو وڵات دەباتە ژێر پرسیارەوە هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەمریکا مافی بەرگری کردن بۆ ئیسرائیل بە مافێکی رەوا دەزانێ.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com