روسیا پاڵپشتی پاڵێوراوی حیزبوڵڵا دەکات بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لوبنان

0

نوچە-تسنیم

جەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە لوبنان دەڵێن، بەرپرسانی روسی لە پەیامێکدا پشتگیری وڵاتەکەیان لە کاندیدی حیزبوڵای لوبنان بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆککۆماری ئەم ولاتە راگەیاندووە. چەند بەرپرسێک لوبنانی لەم پەیوەندیەدا بە رۆژنامەی ا”الاخبار”یان گوتوە، کە حزبوڵڵای لوبنان پەیامێکی بەرپرسانی باڵای روسیا-یان پێگەیشتووە کە تیایدا هاتووە، مۆسکۆ لە بنەڕەتدا لە گەڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارییە بە شیوەی تەوافوقی بەڵام هاوکات پشتگیری خۆیان لە پاڵێوراوی حیزبوڵا خستۆتە روو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەعد حەریری، سەرۆکی رەوتی موستەقبەل هەفتەی رابردو سەردانی روسیا کرد و سەبارەت بە دۆخی ناوچە و هەلومەرجی ناوخۆی لوبنان بە تایبەتی کەیسی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی روسیا دیدار و گفتوگۆی کرد.

جێی ئاماژەیە کە حیزبوڵڵای لوبنان پشتگیری کاندیداتۆری میشل عون، سەرۆکی رەوتی ئازادی نیشیمانی و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و ریفۆرم لە پەرلەمانی لوبنان دەکات بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com