نوچەنێت-تسنیم
سەرۆککۆماری تورکیا، روسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ململانێ و شەڕی ئەم دواییانەی نیوان ئەرمەنستان و قەرەباغ لە ناگۆرنۆی قەرەباغ لایەنگری لە ئەرمەنستان کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، رەجەب تەیب ئۆردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە لێدوانێکدا لایەنگری روسیای بۆ ئەرمەنستان بە دەستوەردانی ئەم وڵاتەی لە سوریا و ئۆکراینیا شوبهاندووە.
ئەردۆغان هەروەها ئەرمەنستانی بەوە تۆمەتبار دەکات، کە پابەند نەبووە بە ئاگربەستی قەرەباغ.
سەرۆککۆماری تورکیا، ئەو بۆچوونەی روسیا رەد دەکاتەوە، کە تورکیا لایەنگری لە ئازەربایجان کردبێت و دەڵێت: ئەگەر بڕیار بێت لایەنێک وەک لایەنگر بناسینین ئەوە بێگومان خودی روسیایە، چون پیشتر روسیا ئەم سیاسەتەی لە ئۆکراینیا و جۆرجیا و، ئێستاش لە سوریا پەیڕەو کردووە.
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی دەڵێت: ئەگەر روسیا خوازیاری لایەنگری کردنە با پشتی زۆرلێکراوەکان بگرێت، نەک زۆردارەکان.