نوچەنێت-رادیۆ فەردا
سوپای عێراق تا گەیشتنی هێزی سەربازی زۆرتر، ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵی راگرت.
بە گوێرەی رۆیتەرز، جەنەڕاڵ عەبدوڵڵا جبوری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ رایگەیاندووە، کە ئەم ئۆپەراسیۆنە تا گەیشتنی هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و بەرپرسانی خۆجێی بۆ کۆنتڕۆڵ و ئیدارەکردنی ناوچە ئازادکراوەکان راگیراوە.
سوپای عێراق لە ماوەی رابردوودا بە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ چەند ناوچەیەکی دەوروبەری ئەم شارەی لە ژێر دەستی داعش ئازاد کردووە.
لە چەند مانگی رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمان کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، بە مەبەستی گرتنەوەی شاری موسڵ مەشق و راهێنانیان بە هەزاران کەس لە هێزەکانی پۆلیس و سوپای عێراق کردووە.