نوچەنێت-فارس
وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە شەر دژ بە داعش هیچ کات لە گەڵ ئەمریکیەکان ناچنە سەنگەرێکەوە و دەڵێت عەلی خامنەی رابەری کۆماری ئیسلامی بە مەرجەعی باڵای ئایینی خۆیان دەزانن.
جەعفەر حسێنی، وتەبێژی هێزەکانی ناسراوە بە کەتائیبی حیزبوڵای عێراق، لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی المیادین ئەم بۆچوونەی خستۆتەڕوو .
حسێنی باسی لەوە دەکات، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی رەتی دەکەنەوە کە بیانەوێ لە گەڵ ئەمریکیەکان لە یەک بەرەدا شەڕ بکەن.
وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق گوتی: کەتائیبی حیزبوڵای عێراق شان بە شانی عەشایری سوننەی پارێزگای ئەنبار لە دژی تیرۆریستان دەوەستنەوە و، هێزەکانی حەشدی شەعبیش سەرباری دژایەتی هەندێک لایەن بەردەوام دەبن لە بەشداری کردنیان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ئەم پارێزگایە.