نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای میسری شریهان، لەرێگەی پێگەی تایبەتی خۆی”تویتر”، نامەیەکی رەخنەگرانە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ووڵاتەکەی “سیسی” دەکات، سەبارەت بەبارو دۆخی کۆمەڵایەتی ووڵاتی میسر، تایبەت بە پەروەردە و رۆشنبیری ،تەندروستی هونەری .
شریهان نامەکەی لە تویتر بڵاو کردەوە، ئاشکرای دەکات کە ” بونی ئیرهاب و نەخۆشی و دواکەوتویی کۆمەڵگاو ماددی و مەعنەوی لە ووڵات پەرەی سەندوە، کۆمەڵگای مسیر لەژیر نەبونی خۆشی و ئاسودەیی کات تێدەپەرێنێت، پێویستە حکومەت هەر بەزوترین کات، لێکۆڵینەوەیەکی زۆر توند بگرێتە بەر بۆ چارەسەر کردنی ئەو دۆخەی کە وڵاتی میسری تێکەوتوە”.
