نوچە.نێت
کەناڵی”show hd” تورکی راپۆرتێکی بڵاو کردەوە لەسەر جوانترین ئافرەت لە ترکیا، لە راپۆرتەکەدا بیرین سات بە جوانترین ئافرەت هەڵبژێردرا بەهۆی ئەوەی جوانترین لوت-ی هەیە لەسەرو هەموو ئافرەتان لەسەرانسەری ترکیادا.
لەلایەکی تر زۆرینەی پزیشکەکانی جوانکاری ،رێنمای ئافرەتان دەکەن کە ئەوانیش ئەتوانن ببنە خاوەنی لوتی بیرین سات، کە لوتێکی گونجاوە هەموو روخسارەکان.
پزیشکەکان ئەوەش رادەگەیەنن کە ” ئەگەر ئافرەتان بیانەوێت ببنە خاوەنی لوتی بیرین سات، ئەوا بری تێچوی نەشتەرگەریەکە دەکاتە “50” هەزار لیرەی تورکی”.
بە پێی ماڵپەری “top10for” ئەمریکی، ساڵی ٢٠١٥، بیرین سات یەکەم ئەستێرەیە لە ترکیا کە زۆر جوان و سەرنج راکێش بێت.
لەلایەکی تربەپێی راپۆرتی گۆڤاری “فوربس”، بۆ هەر رۆڵێک لە فیلمدا، بیرین سات لەسەرو هونەرمەندەکانی ترەوەیە، لە فیلمی “سڵطانە کوسیم” بەبری”90″ هەزار لیرە حەفتانە وەردەگرێت بەرامبەر بە ٣٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی.
شایەنی باسە بیرین سات، لە زۆربەی دراماکاندا ، “العشق الممنوع”، لەدرامای “فاطمة” کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر ، وە”ما ذنب فاطمة” رۆڵی سەرەکی بینیوە، بە برە پارەیەکی زۆر بەشداری کردوە لسەرو هەموو هونەرمەندەکانەوە.
 
