دی مستۆرا سەردانی تاران دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، کە رۆژی سێشەممە سەردانی مۆسکۆی کردبوو،رایگەیاندووە کە بە نیازە سەردانی تاران بکات.

ستێفان دی مستۆرا،رۆژی سێ شەممە لە گەڵ سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە و رایگەیاند، کە لە درێژەی هەوڵە دبلۆماسیەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا، سەردانی چەن پایتەختی وڵاتانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکات لەوانەش تاران.

دی مستۆرا گوتویەتی، بە نیاز بووم سەردانی تاران،دیمەشق،ئەنقەرە و تاران بکەم بەڵام بە پێویستم زانی سەرەتا سەردانی مۆسکۆ بکەم.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، هیچ ئاماژەیەکی بە وردەکاری گفتوگۆکان نەکردووە  وتەنها رایگەیاندووە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیەکانی سوریا دەبێ هەنگاو بنێین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com