ئەمنێستی: ئێران و پاکستان و سعودیە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانیان تۆمارکردووە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) رۆژی چوارشەممە، لە نوێترین راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاندووە، کە رێژەی لە سێدارەدان لە ساڵی رابردووی زایینی بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠١٤ ، تا رادەی ٥٠% بەرزبۆتەوە و ئەم رێژەیە لە سێدارەدان لە ساڵی ١٩٨٩ بەم لاوە بێ وێنەیە.

ئەمنێستی ژمارەی لە سێدارەدانی ساڵی رابردووی، تا یەک هەزار و ٦٣٤ کەیس راگەیاندووە.

ئەمنێستی لە راپۆرتەکەی خۆیداا دەڵێت، ئەم  رێژەیە شمولی لەسێدارەدراوەکانی چین ناکات، بە هۆی ئەوەی کە ئەم وڵاتە ئامارەکانی لە سێدارەدران،  بڵاوناکاتەوە.

بە گوێرەی ئەمنێستی، ٨٩%ی رێژەی لە سێدارەدان لە ساڵی ٢٠١٥ لە هەرسێ وڵاتی ئێران، پاکستان و سعودیە بەڕێوە چووە.

ئەمنێستی لە راپۆرتەکەدا ئەوەش دەخاتە روو، کە ئێران لە ساڵی رابردووی زایینی ٩٩٧ کەسی لە سێدارە داوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی لە سێدارەدراوەکانی ساڵی پێشتر ٧٤٣ کەس بووە.

لە درێژەی راپۆرتەکەی ئەمنێستی هاتووە، ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە ئێران لە سێدارە دراون، بریتین لەو کەسانەی کە لە کاتی ئەنجادانی تاوان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە، کە لە رووی یاسا نیودەوڵەتیەکانەوە وەک منداڵ هەژمار دەکرێن.

هەروەها ساڵی ٢٠١٥  ژمارەی لە سێدارەدان لە پاکستان، ٣٢٦ کەس و لە سعودیە ١٥٨ کەس بووە.

سکرتێری گشتیی ئەمنێستی لەم بارەوە گوتویەتی، بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدان لە ساڵی ٢٠١٥ جێێ نیگەرانییە. ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا ئەم رێژەیە لە سێدارەدان بێ وێنە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com