قاعیدە کوژرانی سەرکردەکەی بەرەی نوسرە پشتڕاست دەکاتەوە

0

نوچە-شفقنا

ماڵپەڕی هەواڵی”القدس العربی، بە گێڕانەوە لە رۆیتەرز  دەنووسێت، تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە لە وڵاتانی مەغریبی ئیسلامی، کوژرانی “ابوالفراس السوری”، یەکێ لە سەرکردە باڵاکانی بەرەی نوسرە پشتڕاست دەکاتەوە.

لە راگەیێندراوەکەی قاعیدەدا هاتووە، ئەم سەرکردەیەی بەرەی نوسرە بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی رۆژی یەکشەممەی رابردووی هێزەکانی ئەمریکاوە کوژراوە.

بەرپرسانی ئەمریکا رۆژی دووشەممەی رابردوو بە هەواڵدەریی رۆیتەرزیان راگەیاندبوو، کە ئەمریکا هێرشێکی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی بەرەی نوسرە ئەنجام داوە کە تیایدا ئەبو فراس سوری، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی ئەم گروپە کوژراوە.

بەرەی نوسرە سەر بە قاعیدەیە و وەک لقی ئەم گروپە لە سوریا چالاکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com