حەڤدەی ئەم مانگە بەرهەمهێنەرانی نەوت دەگەنە رێککەوتن

0

نوچەنێت

نرخی نەوت لە دوا مامەڵەکانی رۆژی سێشەممە و سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی چوارشەممە 6-4-2016 دا بەرزبووەوە، دوای ئەوەی بەرپرسێكی باڵای نەوتی کوێت دڵنیاییدا لە گەیشتن بە رێککەوتن لەنێوان بەرهەمهێنەرانی نەوت لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی 17 ی ئەم مانگەدا.

نەوال فەزیع، نوێنەری کوێت لە رێکخراوی ئۆپێك رایگەیاند، بەرهەمهێنەرانی نەوت رێکدەکەون لەسەر سڕکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ئاستەی لە مانگی یەكدا تۆمارکراوە.

لەگەڵ لێدوانە گەشبینانەکەی ئەو بەرپرسە کوێتییە، ئاستی یەدەگی کۆگاکانی ئەمریکا دابەزیوە، ئەوەش پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوو لە بازاڕەکانی جیهاندا.

لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی چوارشممەدا، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 38 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەهای هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێکساسیش بە 36 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی سێشەممە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 37 دۆلار و 48 سەنت و، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساسیش  35 دۆلار و 40 سەنت بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com