پەیمانگای ئاشتی ستۆکهۆڵم:بە هۆی گەمارۆکانەوە بودجەی سەربازیی ئێران کەم بۆتەوە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بە پێی نویترین راپۆرتی نێودەوڵەتی، بودجەی سەربازیی ئێران لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ بە رێژەی ٣٠% دابەزیوە  وگەیشتۆتە ١٠ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

پەیمانگای ستۆکۆڵم بۆ دیراساتی ئاشتی لە راپۆرتێکی نوێی خۆیدا دەڵێت، هۆی کەم بوونەوەی بەدجەی سەربازی ئێران بۆ کاریگەری گەمارۆ نیودەوڵەتیەکانی سەر ئەم وڵاتە، دەگەڕێتەوە.

بە پێی پێشبینی ئەم پەیمانگایە، دوای هەڵگیرانی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن یەکێتی ئەوروپا وئەمریکا، لە جانیوەری ٢٠١٦ بودجەی سەربازی ئەم وڵاتە زیاد دەکات.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی پەیمانگای ئاشتیی ستۆکۆڵم هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٥تێچووی کاروباری بەگری وڵاتانی جیهان ١٧٦٧ ملیار دۆلار بووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە پێنج وڵاتی ئەمریکا، چین، سعودیە، روسیا  وبەریتانیا زۆرترین بودجە و تێچووی سەربازیان بووە لە ساڵی ٢٠١٥دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com