ئۆلاند هۆشداری سەبارەت بە شکستی مێژوویی یەکێتی ئەوروپا دەدات

0

نوچە-تسنیم

سەرۆککۆماری فەرەنسا دەڵێت، گەورەترین پرسی بەردەم یەکێتی ئەوروپا ئەوەیە کە بۆ بڕیار لە سەر قەیرانەکان پیویستی بە کاتێکی زۆر هەیە. هاوکات سەبارەت بە ئەگەری شکست هێنانی ئەوروپا بە هۆی قەیرانی پەنابەرانەوە، هۆشداری دەدات.

فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە بەشێک لە وتووێژەکەی لە گەڵ گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانیا، لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە بە سەرنج دان بە قەیرانی پەنابەران وشێوازی توندی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتیە بەرامبەر بە یەکتر، لەسەردەمی زێڕینی ئەوروپا بەسەرچووە؟ دەڵێت:ئایا  تاکوو ئێستا ئەوروپا سەردەمی زێڕینی بەخۆوە بینیوە؟ ئەگەر سەیری مێژووی سی ساڵی دوایی بکەن، یەکێتی ئەوروپا قەیرانی دارایی، ئابووری و سیاسی ئەزمون کردووە. هاوکات لە گەڵ کۆمەڵێک گرفتی گەورە بەرەوروو بۆتەوە.

ئۆلاند لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژە دبە قەیرانی پەنابەران دەدات و دەڵێت، شەپۆلی پەنابەری بۆتە هۆی کێشە وململانێ  و، تیرۆریزمیش کۆمەڵێک کێشە و مەترسی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئۆلاند لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوروپا کاتێک دەتوانێ گەشە بکات کە فەرەنسا وئەڵمانیان شان بە شانی یەکتر هەنگاو بنێن.

سەرۆککۆماری فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ ئەوروپا هێزی بەرگری خۆی مسۆگەر بکات و لە دژی تیرۆریزم چالاکانە بوەستێتەوە.

ئۆلاند ئەوە دەخاتە روو، کە دەبێ یەکێتی ئەوروپا لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی لە دژی تیرۆریزم بوەستێتەوە  “بۆ ئەوەی کە خۆمان لە داوی تیرۆریزم دەرباز بکەین، نابی پشت بە وڵاتانی دیکە ببەستین تەنانەت ئەگەر دۆستیش بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com