روسیا: داعش لە پلانیدایە ئەفغانستان بکاتە سەکۆی چالاکییەکانی

0

نوچەنێت-شفقنا

بەرپرسی بەشی کاروباری ئاسیای وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکدا دەڵێت: داعش لە پلانیدایە پێگەی خۆی لە ئەفغانستان بەهێز بکات و ئەم وڵاتەش بکات سەکۆیەک بۆ پەرەدان بە کار و چالاکییەکانی.

زێمیر کابالۆف دەڵێت: داعش وردە وردە پێگەی خۆی لە ئەفغانستان قاییم دەکات و ئەمەش بە ئارامی و بە خشکەیی لە حاڵی بەرەوپیش چووندایە.

بەرپرسی بەشی کاروباری ئاسیای وەزارەتی دەرەوەی روسیا  ئەوەش دەخاتەڕوو، کە رێژەی هێزەکانی داعش لە ئەفغانستان بەرچاو نییە و، ئەم گروپە تاکوو ئیستا هێزەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە بەکار نەهێناوە.

کابالۆف جەخت لەوە دەکاتەوە، کە داعش لە ئەفغانستان ئامانجێکی دیکە پەیڕەو دەکات و لە پلانیدایە، ئەم وڵاتە بکاتە سەکۆیەک بۆ دەسەڵات و نفوزی هەرچی زیاتر لە وڵاتانی دیکەی جیهان.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژە بەوە دەدات، کە لە ئەنجامی بوونی داعش  و تالیبان لە ئەفغانستان ناسەقامگیری سیاسی، کۆمەلایەتی و ئابوری لە ئەفغانستان رووی لە زیاد بوونە و، هەروەها بوونی هێزەکانی بیانی و بەتایبەت هێزی داگیرکەری ئەمریکا لەم وڵاتە هۆکارێکی دیکەی ئەم ناسەقامگیریەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com