نوچەنێت-قطرە
رۆیتەرز لە بابەتێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە یەکگرتوویەکی نادیار لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ پشتیوانی کردنیان لە سیاسەت و کردەوەکانی عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئارادایە.
بە گوێرەی ئەم وتارەی رۆیتەرز، ئیران و ئەمریکا، لە هاوکارییەکی دەگمەندا هەوڵدەدەن لە بەرامبەر سیاسیەکانی عێراق پاڵپشتی حەیدەر عەبادی بکەن. هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، کە ئەم دوو وڵاتە پشتگیری پاکێجی ریفۆرمی سەرۆکوەزیران و پێکهاتنی کابیەنەیەکی تەکنۆکرات دەکەن. لە وتارەکەدا ئەوەس خراوەتەڕوو کە ئەم پشتگیریە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و داراییش لە خۆ دەگرێت.
رۆیتەرز لە درێژەدا دەڵێت: ئێران و ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ هاوپەیمانەکانیان لە عێراق، هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بە کار دەبەن تا عەبادی لە مەسەلەی جێگۆڕکێ کردنی سیاسی و دیپلۆماتکار و شرۆڤەکاران، بە پێکهاتەیەکی تەکنۆکرات سەرکەوتن بەدەست بێنێت. بەرانبەر بە هێرشەکانی نوری مالکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە بۆ سەر عەبادی.