یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی ناكات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
جگه له‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، یه‌كێتیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی پارتی ولایه‌نه سیاسییه‌كانی نه‌كرد، گومانیش ده‌كرێت، كه به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌و حیزبه‌وه بێت له به‌رانبه‌ر رووداوه‌كانی بادینان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی نیگه‌رانه له‌و بارگرژییانه‌ی كه له‌بادینان روویداوه، جه‌لال تاڵه‌بانیش له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سلاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به ئاشكرا نیگه‌رانی ده‌ربڕیووه له رووداوانه و سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو ده‌ربڕیوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، تاڵه‌بانی توڕه‌یی خۆیی خستۆته‌ڕوو له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی، هه‌روك له راگه‌یاندراوی وته‌بێژێكیش كه به ناوی یه‌كێتی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی ستاندنی شوێنه بارزگانییه‌كان و باره‌گانی یه‌كگرتوو كراوه، بۆیه گومان ده‌كرێت كه به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌كان، به هۆی نیگه‌رانییانه‌وه بێت له به‌رانبه‌ر سوتادنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا، ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانی و عێراقییه‌كانی پارتی رایه‌گه‌یاند، كه یه‌كێـتی نه‌ك به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ڵامی داوه‌تنامه‌كه‌ی پارتیشیان نه‌داوه‌ته‌وه.