نیلسات کەناڵێکی ئیسلامی سەر بە حزبوڵڵای لوبنان  رادەگرێت

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی مانگی دەستکردی ”نیلسات“ بڕیاریداوە پەخشی کەناڵێکی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنانی نزیک لە ئێران لەسەر مانگە دەستکردەکە رابگرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی (ئەلعەرەبییە)، بەڕێوەبەرایەتیی نیلسات پەیامێکیان بۆ وەزارەتی گەیاندنی لوبنانی ناردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە بڕیارەکە لە سەعات 8ـی سەر لە بەیانیی رۆژی چوارشەممە  ٦-٤-٢٠١٦، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو مانگە دەستکردە راگرتنی پەخشی کەناڵی ”مەنار“ی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی، کە حزبێکی شیعەیە، بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، کە ”یاساکانی پێشێل کردووە و پرۆگرامی تائیفی پێشکەش کردووە”.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥، مانگی دەستکردی ”عەرەبسات“یش پەخشی کەناڵی مەناری راگرت، بەهۆی ئەوەی ”دەقەکانی پێشێل کردووە و لە رێککەوتنی شەرەفی راگەیاندنی عەرەبی دەرچووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com