سەکردەیەکی یەکگرتوو: ئەوەی لەبادینان رویدا سیاسەتی پارتی نییە، هەندێ بەرپرسی پارتی ویستیان زیان بەپارتی و یەكگرتوو بگەیەنن
نوچەنێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە بادینان رویدا سیاسەتی پارتی نییە، بەڵکو کۆمەڵێک بەرپرسی پارتین دەیانەوێت دۆخی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان تێکبدەن، هەروەک راشیگەیاند، رووداوەکانی ئەو ناوچەیە لەبەرژەوەندی پارتیشدا نیە.
سامی ئەترۆشی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ رووداو بەرپرسانی پارتی لە بادینان تۆمەتباركرد بەوەی كە دەستیان لەو رووداوانەدا هەبووە و رایگەیاند”هەندێ بەرپرسی پارتی لە ناوچەكە ویستیان زیان بە پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی بگەیێنن، ئێمە دەزانین ئەمە سیاسەتی پارتی نییە، بەڵكو ئەو بەرپرسانە دەیانەوێ دۆخی ئەم ناوچەیە بۆ مەرامی خۆیان تێكبدەن”.
ئەترۆشی لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی”ئێمە پێمانوانییە ئەو رووداوانەی كە هەندێ دەستی لە پشتبوون لەبەرژەوەندی خودی پارتیش بێ”.
سەکردەیەکی یەکگرتوو: ئەوەی لەبادینان رویدا سیاسەتی پارتی نییە، هەندێ بەرپرسی پارتی ویستیان زیان بەپارتی و یەكگرتوو بگەیەنن
0
Share.