نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئاژانسه هه‌واڵیه‌كانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداره‌وه بڵاویان كرده‌وه، كه حیزبی ده‌عوه دووباره تارق نه‌جمی سه‌ركرده‌ی دیاری حیزبی ده‌عوه، كاندید ده‌كاته‌وه له جێگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عیراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دەڵێت ” حیزبی ده‌عوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كان له هه‌وڵدایه بۆ لابردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی له پۆسته‌كه‌ی، له‌كاتی شكستهێنانی كابینه نوێكه‌ی، له‌پاشان كاندید كردنی كه‌سێكیتر بۆ ئه‌و پۆسته”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هەروەها ئاشکرای دەکات ” حیزبی ده‌عوه دووباره تارق نه‌جمی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و حیزبه‌ی، بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردوه وه‌ك جێگره‌وه‌ی عه‌بادی”.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥-٤-٢٠١٦چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایان كرد كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی، به نهێنی ده‌ستی كردوه به ئاماده‌كردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بۆ جێگره‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌ندێك زانیاری دزه‌كراو ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی بە شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌ستی به ئاماده‌كردنی جێگره‌وه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، كردوه له‌ناو حیزبی ده‌عوه‌دا، 80% ی په‌رله‌مانتارانیش ده‌نگ به كابینه نوێكه‌ی عه‌بادی ناده‌ن هەروەك بەشێك لە فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان داوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی عه‌بادییان كردوه له حیزبی ده‌عوه، بۆ ئەوەی ئەویش تەكنۆكرات بێ و سەر بە لایەنێكی دیاریكراو نەبێ.