ئاشواریا-ش گەندەڵی کردووە

0

نوچەنێت

پاش بڵاوبوونەوەی (لاپەڕەکانی پاناما) لەسەر مامەڵەی دارایی نایاسایی، ئاژانسێکی هەواڵی هیندی باسلەوەدەکات، لەناو لیستی بەشداربووندا ناوی هەریەک لە ئەمیتاب باچان و ئاشواریا رەی بوکی باچان، بەرچاو دەکەوێت. 

ئاژانسی ئیندیان ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، هەردوو ئەکتەری ناوداری سینەمای هیندستان ئەمیتاب باچان  و ئاشواریا ڕای بە ناوی جیاوازەوە بەشدارییان لە مامەڵەکانی کۆمپانیای مۆساک فۆنسکادا کردووە.

هەروەها باس لەوەکراوە، کە لە لیستەکەدا لەگەڵ ناوی ئاشواریا وەک بەشداربوویەکی کۆمپانیاکە کە کاری مامەڵەی نایاسایی دارایی کردووەو، ناوی هەر یەک لە گەورە ئەکتەری هیندستان ئەمیتاب باچان کە خەزووری ئاشواریایە و 9 ئەندامی تری خێزانەکەیان بەرچاو دەکەوێت.

ئاشواریا رەی، ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای هیندییە و ساڵی 1994یش وەک شاجوانی جیهان هەڵبژێردراوە و، بوکی ئەمیتاب باچان گەورە ئەکتەری سینەمای هیندستانە،

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com