نوچە-الوقت
یەک مانگ دوای ئەوەی کە لە پەیوەندی لە گەڵ تاقیکردنەوەی موشەکی و ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکورەوە، کۆمەڵیک گەماری خرایە سەر ئەم وڵاتە، دەوڵەتی پیونگ یامگ، خوازیاری ئەنجامدانی وتووێژە لە گەڵ ئەمریکا.
پیونگ یانگ لە راگەیێندراوێکی دورودرێژ، کە لە لایەن کۆمیسیۆنی بەرگری نیشتمانی ئەم وڵاتە بڵاو بۆتەوە، خوازیاری کۆتایی هێنانە بە سیاسەتی دوژمنکارانە وناکۆکیەکانی لە گەڵ ئەمریکا.
بە گوێرەی هەواڵدەریی یۆنایتێد پرێس، کۆریای باکور لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: پێکهێنانی سەقامگیری گرنگترە لە دانانی گەمارۆی یەک لایەنە بۆ سەر پیونگ یانگ و، ئەنجام دانی ئەم وتووێژانە دەتوانێ یارمەتیدەر بێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و لە سەرەوەی چارەسەری سەربازی.
ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بە مەرجێک لە گەڵ کۆریای باکور دەکەوێتە وتووێژەوە کە ئەم وڵاتە لە رووی داماڵینی چەک پابەندی بەڵێنەکانی بێت.