مەشقی هێزەعێراقیەکان لە لایەن ناتۆوە لە ئۆردۆن دەستی پێکرد

0

نوچە-ئیسنا

مەشق وراهێنانی یەکەمین گروپ لە هێزەکانی سەر بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە لایەن ناتۆوە لە ناوەندی مەشق و راهێنانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی مەلەک عەبدوڵای دووەم، لە عەمان دەستی پێکرد.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ناتۆ، خولی مەشق وراهێنان بەشێکە لە گەڵاڵەی”بەرنامەی تواناسازی بەرگری ناتۆ”بۆ عێراق کە لە سەر داوای فەرمی دەوڵەتی عێراق بەرێوەدەچێ.

ئەم بەرنامەیە بە پێی پێداویستی سوپای عێراق داڕێژراوە، بە پێیەش بڕیاروایە ناتۆ بەشداری ئە وچالاکیانە بێت کە زۆرترین یارمەتی و هاوکاری  وراهێنان دەگەیێنێتە هێزەکانی سوپای عێراق.

ئەم بەرنامەیە بریتیە لە، ریفۆرمی ئەمنی، مەشقی سەربازی، پوچەڵ کردنەوە  ولە کارخستنی جیهازی تەقینەوە، بەرگری سایبەری ،پزیشکی سەربازی و هاوکاری پزیشکی.

بە پێی ئەم پلانە، بڕیاروایە لە شەش مانگی داهاتوودا ٣٥٠ کەس لە هێزەکانی عێراق بەشداری ئەم خولە بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com