عەبدولستار مەجید هۆشداری دەدات: دۆخەکە له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌ك ده‌ردەچێت و كونتروڵ ناكرێت
نوچەنێت
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، ئەگەر کێشەکان بەزوویی چارەسەر نەکرێن دۆخەکە لەدەست هەموولایەنەکان دەردەچێت و کۆنترۆڵ ناکرێت. هەوروەک روودانی رووداوەکان و چارەسەرکردنیشی خستە ئەستۆی دەسەڵات لەکوردستان.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بۆ نوچەنێت وتی” پێش ئەم بارودۆخەی کە ئەمڕۆ دورست بووە، کوردستان لەقەیراندا بوو” چارەسەرەکەشی واباسکرد کە دەبێت چاکسازیی ریشەیی بکرێت”.
لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، عەبدولستار ماجید، روودانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی بادینانی خستە ئەستۆی دەسەڵاتی کوردستان و وتی پێشتر”زۆر لە ماموستایانی ئایینی هوشدارییان داوه‌ته ده‌سه‌ڵات، كه با به‌ر له‌وهه‌موو خراپه و بێ شه‌رعییه بگرین و هه‌ق نیه رێگه بدەین ئاوا كاری ناره‌وا و بێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بكرێت، كه زوربه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان پابه‌نده به ئیسلامه‌وه”، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە، مەجید هۆشداری دەدات لە چارەسەر نەکردنی ئەو رەوشەو دەڵێت”ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌پێی یاسا‌و به‌زووی چاره‌سه‌رنه‌كرێن، دوور نییه دۆخەکە له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌ك ده‌ربچێت و كونتروڵ نه‌كرێت”.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، چارەسەری کێشەکانی ئەمرۆی بادینان وەک هەنگاوی یەکەم باس دەکات و بۆ نوچەنێت رادەگەیەنیت”ئارامبوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودوخەو چاره‌سەر كردنی له ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌و به‌وان ده‌كرێت، وەک سەرەتا ده‌بێت ده‌ست به‌جێ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و سوتاندویانن ده‌ستگیر بكرێن، ئه‌وانه‌ش كه كه‌متەرخه‌مبوون له‌هێزه‌كانی ناوخۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ئیداریان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش کاری دەسەڵاتەو دەبێت ده‌سه‌ڵات بیکات”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، چارەسەری ریشەیی بەپێویست دەزانیت بۆ دەربازکردنی کوردستان لە قەیران و دەڵێت”هه‌رێمی كوردستان به كومه‌ڵێك قه‌یراندا تێده‌په‌رێ و پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌كمان به‌رپرسانه‌و ووردبینانه مامه‌ڵەی بكه‌ین، پێویسته ئه‌م بارودوخه‌ی هه‌رێم له‌ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی چاكسازی بنه‌ره‌تی، به‌جێبه‌جێكردنی چوار بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و پاشان به‌سه‌ندكردنی پروژه چاكسازییه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن”.
عەبدولستار مەجید هۆشداری دەدات: دۆخەکە له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌ك ده‌ردەچێت و كونتروڵ ناكرێت
0
Share.