روانگەی مافەکانی مرۆڤ:دەوڵەتی سوریا پابەندی بەڵێنەکانی نییە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

روانگەی مافەکانی مرۆڤ روژی رابردوو رایگەیاند، کە دەوڵەتی سوریا  هێشتا بەربەست بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە ناوچە گەمارۆدراوەکان پێک دێنێ،پابەندی بەڵێنەکانی خۆی نییە.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەوە دەڵێت، بە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئەم ناوچانە پێویستییان بە یارمەتی و خزمەتگوزاری سەرەتایی هەیە.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لە راگەیێندراوێکدا، ئاماژەی بە شارەکانی داریا و غوتە کردوە و دەڵێت، دەوڵەتی سوریا رێگای نەداوە کە یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکان بگەنە ئەم ناوچانە.

ئەم رێکخراوەی مافی مرۆڤ داوا لە دەوڵەتی سوریا دەکات، کە ئەم بەربەستانە لە سەر رێی گەیاندنی یارمەتیەکان بۆ شار و ناوچە گەمارۆدراوەکان هەڵبگرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com