نوچەنێت-ئەلراسد
دوای ئەوەی سوكایەتی بە كوردانی ئێزدی دەكات، بڕیاردەدرێ سەری ماجد غەڕاوی بتاشرێ و مانگێكیش زیندانی بكرێ.
چەند رۆژێك لەمەوبەر لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كە كوردێكی ئێزدییە، گوتبووی كە خوازیارە سەردانی خێوەتگەی مانگرتووەكانی بەردەم ناوچەی سەوز بكات.
لە بەرامبەردا ماجد غەڕڕاوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر بە رابورادنەوە پێی وتبوو كە وریابە خۆپیشاندەرەكان نەتكەنە كەنیزەك.
بێڕێزییەكەی ماجد غەڕڕأوی جارێكیتر ڤیان دەخیلی خستەوە گریان، داوای لێبوردنی غەڕڕاوی و لیستەكەی نەبوونە هۆی ئارامكردنەوەی ڤیان دەخیل و داوای هەڵوێستی لە موقتەدا سەدر كرد.
لە نوێترین پێشكەوتندا موقتەدا سەدر بڕیاریداوە، سەری ماجد غەڕڕأوی بتاشن و مانگێكیش بیخەنە زیندان لە بەرامبەر ئەو بێڕێزییەی بە ئێزدییەكانی كردووە.