٥٣ وڵات داوا دەکەن ژنێک ببێت بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان

0

نوچە-شفقنا

فڕانس ٢٤ دەڵێت سەرۆکوەزیرانی پێشووی نیوزلەند، خۆی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کاندید کردووە.

نیوزلەند لە نامەیەکی فەرمیدا، کاندیداتۆری خانمی هێلێن کلارک, بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان راگەیاندووە، کە لە ئێستادا سەرۆکی پلانی گەشەپێدانی ئەم رێکخراوە جیهانییە-یە.

جێی ئاماژەیە کە تاکوو ئێستا ٥٣ وڵاتی جیهان داوایان کردووە کە سکرتێری گشتیی دواتری نەتەوەیەکگرتووەکان ژن بێت.

بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی ئێستای نەتەوەیەکگرتووەکان و وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆریای باشور، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ، بە پێی رێوشوێنی ئەم رێکخراوەیە لە کۆتایی ٢٠١٦ کۆتایی بە بەرپرساێتییەکەی دێت .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com