کۆماری ئازەربایجان: رەنگە هێرش بکەینە سەر ناوەندی ناگۆرنۆی قەرەباغ

0

نوچە-رادیۆ فەردا

وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان دەڵێت، لە ئەگەری بەردەوام بونی هێرشەکانی ئەرمەنستان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە نزیک ناگۆرنۆی قەرەباغ، باکۆ شاری ستێپاناکرێت، ناوەندی ئەم ناوچەیە دەکاتە ئامانجی خۆی.

بە گوێرەی رۆیتەرز، زاکر حەسەن ئۆف وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان، لەم بارە گوتویەتی: سوپای کۆماری ئازەربایجان لە ئەگەر درێژەکێشانی هێرشەکانی ئەرمەنستان، ئامادەی هێرشەکردنە سەر شاری ستێپاناکرێتە.

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان، بۆ ماوەی چەندی ساڵە لە پەیوەندی لە گەڵ ناوچەی کوێستانی قەرەباغ  دژ بەیەک و ناکۆکن.لە میانەی شەڕ و تێکهەڵچوونی رۆژانی رابردوو هەر دوو وڵاتە یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەستی ١٩٩٤ تۆمەتبار دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com