موقتەدا سەدر لێپرسینەوە لەو پەرلەمانتارە دەکات کە سوكایەتی بە ژنانی کوردی ئێزدی كرد

0

نوچەنێت
موقتەدا سەدر ئەو پەرلەمانتارەی سوكایەتی بە ژنانی كوردانی ئێزدی كرد بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتنی نەجەف دەكات، ڤیان دەخیل داوا لە سەدر دەكات سزای نەدات.

لە سەر بڕیاری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ماجید غەراوی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئەحرار لە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی شاری نەجەف بۆ لێپرسینەوە دەكرێت.

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری كوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: لە چەند پەرلەمانتارێكی هاوڕێم زانیوە كە سەماحەتی موقتەدا سەدر، ئەو پەرلەمانتارەی بانگهێشتی نەجەف كردووەتەوە بۆ لێپرسینەوە و سزادان لەسەر ئەو قسانەی بەرامبەر ژنان و كچانی كوردی ئێزدی كردوویەتی، بەڵام لێرەوە داخوازم لە بەڕێزیان ئەوەیە، کە ئەو پەرلەمانتارە سزا نەدات چونكە حەز ناكەم بەهیچ شێوەیەك سزا بدرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت”.

ڤیان دەخیل گوتی: لەبەر ئەوەی فراكسیۆنی ئەحرار و دەستەی گشتی سیاسی رەوتی سەدر پۆزشیان هێنایەوە و داوای لێبوردنیان كرد و ئەوەیان روونكردەوە، كە قسەی ئەو پەرلەمانتارە گوزارشت ناكات لە رەوتی سەدر، بەڵكو ئەوان بەڕێزەوە سەیری كوردانی ئێزدی و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی عێراق دەكەن، بۆیە ئەو پۆزش هێنانەوەو داوای لێبوردن كردنە بەسە نامەوێت ئەو پەرلەمانتارە دووچاری هیچ سزایەكی دیكە بێت”.

بەگوتەی ڤیان دەخیل، رۆژی 31-3-2016  كاتێك كۆمەڵێك پەرلەمانتار گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕانكارییەكان لە كابینەی حەیدەر عەبادی كردووە پەرلەمانتارێكی تەیاری سەدر هاتووە و گوتوویەتی: “كێشە نییە بۆ ئێمە كورد دەنگ بدەن یان نا، ئێمە ژنانی ئێزدی دەكەینە كەنیزەک بۆ مانگرتوانی سەدر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com