نوچە.نێت
yazemeenah تەمەن ٦٠ ساڵ، نمایشی جل وبەرگی مەلەوانی دەکات، قژێکی خۆلەمێشی هەیە کاتێک سەیری وێنەکەی دەکەی وا دەزانی، تابلۆیە و لەتەمەنی ٢٠ەکاندا دەردەکەوێت.
ئەم خانمە، پێستی برونزی قژێکی خۆلەمێشی هەیە بەبێ ئەوەی چرچ ولۆچی لە دەموچایدا هەستی پێ بکرێت .
یازمینیە، روخسارێکی نوێی نمایشکار و رەتی دەکاتەوە کە قژی رەنگ بکات، ئەو لەتەمەنی ١٠-١٢ ساڵەوە، رەنگی قژی بەم شێوە بوە و نایەوێت رەنگەکەی بگۆرێت.
یازمینیە-ی تەمەن ٦٠ ساڵ، بۆ رۆژنامەی دیلی میل رایگەیاند کە ئەو هەتا کۆتایی ژیانی وەک نمایشکارێک دەمێنێتەوە، مەبەستیشی نمایشکردنی خۆی نیە بەڵکو دەڵێت، تەنیا بۆ دەرخستنی جوانی و تواناکانمە”.
ئەونمایشکارە دەڵێت ” ژیانێکی ئاسییم هەیە لە خانویەکی بچوکدا بەکرێ لەمالیبۆ دەژیم، خانوەکەشمکەوتۆتە سەر دەریا”.
یازمینیە دەشڵێت”بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستم .کاتی دیاریکراوم نیە بۆ کارکردن ، زۆریش دڵخۆشم”.
ئەم نمایشکارە ئەماژەی بەوەش کرد کە ” ئەو وەک ئەکتەرێک و وەک فۆتۆگرافەرێک کار دەکات و لەوێنەکانیدا رازی نابێت بەهیچ شێوەیەک دەستکاری و جوانکاری بۆ بکرێت.








