نوچه‌نێت- ئه‌لجه‌زیره
ئاواره‌كان سه‌ربازه‌كانی سوپای عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن, كه له‌كاتی گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی مه‌خموری باشوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای موسڵ، ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و سوكایه‌تییان پێكردوون.
شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئاواره‌كان به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها سه‌ربازه عێراقیه‌كان، به له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له‌كاتی رزگار كردنه‌وه‌یان له‌ده‌ستی داعش.
رووداوه‌كانی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئاواره‌كان، به‌مدواییانه زۆر دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌و ئاوارانه هه‌ندێكجار حكومه‌ت و هه‌ندێك جار میلیشیا شیعه‌كان، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا چیرۆكی حامد مه‌حمود ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌ربازێكی عێراقیه و له دژی داعش جه‌نگاوه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، به‌ڵام له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و رووبه‌ڕووی چه‌ندین جۆری ئه‌شكه‌نجه بوه‌ته‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه بوه.
حكومه‌تی عێراقیش زۆرینه‌ی كات به‌بێ بوونی كه‌فیل، رێگه به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌و ئاوارانه نادات كه له ناوچه‌كانی شه‌ڕی داعش رایانكردوه.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به گرتن و رفاندنی ئه‌شكه‌نجه‌دان و تۆقاندنی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق گرتن و توندوتیژی و هه‌ندێكجار رفاندنیش به‌كارده‌هێنێت له دژی چالاكوانانی مه‌ده‌نی كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆ داواكردنی مافه‌كانیان. هه‌روه‌ها له دژی رۆژنامه‌نوسانیش ده‌وه‌ستێته‌وه كه كاری پیشه‌یی خۆیان ده‌هكه‌ن له به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق.
ئه‌و رێكخراوه چه‌ندین حاڵه‌تی تۆمار كردوه، كه خاوه‌نه‌كانیان به‌بێ هۆكار رووبه‌ڕووی گرتن و رفاندن بوونه‌ته‌وه له به‌غدا و پارێزگاكانی تر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه به‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه، سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانن .
له پێشووشدا لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش، داوای له به‌رپرسه عێراقیه‌كان كردوه وه‌ڵامی روون و ئاشكرایان بده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی كاره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا ، له‌گه‌ڵ ده‌ربازبوونی ئه‌نجامده‌رانی له لێپرسینه‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه پرسیاریشی هه‌بوو له‌باره‌ی بوونی زیندانی نهێنی و ئه‌و دادگایانه‌ی كه چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می خایاندوه حوكمه‌كه‌شی به له‌سێداره‌دان كۆتایی هاتوه، هه‌روه‌ها له بوونی قه‌ره‌بوو بۆ قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه‌دان پرسیاری كردوه.
عێراق له ساڵی 2011 واژۆی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، بۆ قه‌ڵاچۆ كردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان كردوه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ناویاندا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وله‌تی ده‌ڵێت، ئه‌شكه‌نجه‌دان تا ئێستا بڵاوه له عێراق به‌بێ گۆانێكی ئه‌وتۆ له‌و كاته‌وه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014 هاته سه‌ر حوكم دوای نوری مالیكی.