وتەبێژی بەرەی نوسرە لە سوریا کوژرا

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لە کوژرانی ئەبو فەراس سوری،وتەبێژی گروپی ئیسلامگەرای نوسرە دەکەن لە باکوری سوریا.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لەم بارەوە رایگەیاندووە،لە میانەی هێرشی ئاسمانیی شەوی یەکشەممەی رابردوو بۆ سەر بنکەیەکی پەیوەندیدار بە قاعیدە لە باکوری سوریا، لانی کەم ٢٢ ئەندامی ئەم گروپە کوژراون کە لە نێویاندا وتەبێژی بەرەی نوسرە دەبیندرێ.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا دەڵێت، ئەم هێرشە لە پارێزگای ئەدلەب کراوەتە سەر بەرەی نوسرە و تاکوو ئیستا روون نییە کە هێرشەکە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بووە یان هێزی ئاسمانی روسیا.

ئەم رێکخراوەی مافی مرۆڤ لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، فڕۆکە شەڕکەرەکان کە گومان دەکرێ سەر بە هێزی ئاسمانیی سوریا یان سوپای روسیا بن، بنکەیەکی گروپی توندڕەوی “جند الاقصی”یان کردۆتە ئامانج.ئەم گروپە ویڕای بەرەی نوسرە کە رێکخراوێکی بەستراوە بە قاعیدەیە لە سوریا چالاکن.

بەرەی نوسرە سێ ساڵ بەرلەئێستا لە گەڵ قاعیدە، بەیعەتی کردووە و هەر بەم هۆیەشەوە لە لایەن ئەمریکاوە کەوتۆتە لیستی گروپە تیرۆریستیەکانەوە.

بەرەی نوسرە لە سوریا لە دژی بەشار ئەسەد، شەڕ دەکات و لە لایەن ئەمریکا  وهاوپەیمانەکانیەوە وەک بەش یان لایەنێک لە رەوتی ئاگربەستی لە سوریا ناناسێندرێت.

هێرش بۆ سەر ئەم گروپە و داعش، تاکو ئستاش لە بەرنامەی سەربازی روسیا  وئەمریکادایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com