نوچە-رادیۆ فەردا
عەلی ئاراستە،جێگری هەماهەنگی هێزی زەمینی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، باس لە رەوانە کردنی تیپێکی تەکاوەری ئەم هێزە دەکات بۆ سوریا.
ئەمڕۆ دووشەممە،ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری ئاراستەوە رایگەیاندووە، کە ئەم تەکاوەرانە وەکو راوێژکار، رەوانەی سوریا دەکرێن.
عەلی ئاراستە ئەوەشی خستۆتە روو، کە تیپی ٦٥ی ئەم هێزە لە ئێستادا لە سوریا بۆ کاروباری راوێژکاری چوونەتە سوریا.
ئەم بەرپرسەی سوپای ئێران پێشتریش گوتبووی، کە ژمارەیەک قەنناس بەدەستی ئێرانی وەک راوێژکار لە عێراق و سوریا خەریکی راپەراندنی کاروباری خۆیانن.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە بەرەکانی شەڕی ئەم وڵاتە و لە قازانجی بەشار ئەسەد، لە شەڕدان بەردەوام جەختیان لەوە کردتەوە کە تەنها بۆ کاروباری راوێژکاری رەوانەی ئەم وڵاتە کراون.