نوچەنێت
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سوپای عیراق گوندی نه‌سری له رۆژئاوای مه‌خمور كۆنتڕۆڵكرده‌وە.
بە پێی زانیارییەکان، دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادان و به‌پاڵپشتی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، توانیان گوندی نه‌سر له‌ده‌ستی داعش ده‌ربهێننن.
بەگوێرەی سەرچاوەکانیش کوژراوێک و پێنج بریندار هەیە. له‌ئێستادا سوپا ناتوانێت له‌وه زیاتر پێشڕه‌وی بكات، به‌هۆی بونی مینی چێنراو له ناوچه‌كه‌دا.لە ئێستاشدا تیمەکانی سوپا سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکانن.
هاوكات به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا له سنوری مه‌خمور فارس سه‌بعاوی، فه‌رمانده‌ی كه‌رتی مه‌خموری حه‌شدی نیشتمانی كوژراوه.