نوچە-ئیرنا
چین بۆ جارێکی دیکە ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم شێوازی و پێوەری یەکسان بە کارناهێنێ و دەڵێت، ئەم وڵاتە خەڵاتی ئەو تیرۆریستانە دەکات کە بە ئاراستەی بەرژەوەندی واشنتۆن دەجووڵێنەوە.
ناڕەزایی چین بەرامبەر بە ئەمریکا، دوای ئەوە هات کە ناوەندیکی ئەمریکی لەم دواییانەدا خەڵاتی مافی مرۆڤی بەخشیبوە دولکام عیسا، سەرۆکی کۆنگرەی جیهانی ئۆیغورەکان، کەسێک کە لە لایەن چینەوە بە تیرۆریست و جوداییخواز ناسراوە.
لە روانگەی چینەوە ئەم کۆنگرەیە، بریتیە لە کەسانی تیرۆریست کە لە هەوڵدان بە بیانووی مافی مرۆڤ ناوچەی”سین کیانگ” کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای چین و خۆیان وەک نەتەوەی ئویغور دەناسێن، لەم وڵاتە داببڕن.
خەڵات کردنی دولکام عیسا، بووە هۆی ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی چین بە شێوەی فەرمی یاداشتنامەیەکی نارەزایی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکات.
هۆڤا چون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، ئەمریکا لە روبەروبوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم ستانداردی جیاوازی هەیە، کە لە خۆیدا بەربەستێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.