نوچە-میزان
وەزیرێکی دەولەتی تورکیا دەڵێت: ئەگەری ئەوە هەیە ئاوارە سوریەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە بگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە.
وەزیری دەوڵەتی تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ رایگەیاند، تورکیا بڕیاری داوە ئەو کۆچبەرانەش کە لە یۆنانەوە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە، لە شاری عوسمانیە نیشتەجێ بکرێن، کە دەکەوێتە باشوری ئەم وڵاتەوە.
ئەم وەزیرەی تورکیا وێڕای ئاماژە بە داواکاری هەندێک لە وڵاتان کە خوازیاری گەڕانەوەی خەڵکانی کۆچبەری خۆیانن، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەگەری زۆرە ئاوارە سوریەکانی نیشتەجێێ ئەم وڵاتە، بگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی جیهان.
لەم پەیوەندیەدا بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، کە ئەو پەنابەرانەی کە لە یۆنانەوە رەوانەی تورکیا کراونەتەوە خەڵکی سورییان تێدا نییە.
پۆلیسی یۆنان لەئەمڕۆ وە دەستی کردووە بە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی بیانی بۆ تورکیا.