نوچە-میزان
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە چارەنووسی ئەسەد رێککەوتن بکات.
سێرگی ریابکۆف، لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی نۆڤستی ویڕای ئاماژەدان بەوەی کە داواکان بۆ لادانی ئەسەد لە دەسەڵات، لە توانای چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریا کەم دەکاتەوە دەڵێت، مۆسکۆ گەڵاڵەی دواخستنی تاوتوێکردنی چارەنووسی بەشار ئەسەدی خستۆتە بەردەم لایەنەن.
ریابکۆف ئەوەش دەخاتە روو، کە مۆسکۆ بەمەرجێک پاڵپشتی چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریا دەکات کە دان بە بەشارئەسەد دابنرێ.