فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: بەرووداوەکانی زاخۆ نیگەرانین، سەرسامین بە خۆڕاگری و حیکمەتی بارزانی
نوچەنێت
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرماندەی گیشتی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق. سەرسوڕمانی نیگەرانی خۆیانی راگەیاند بەرووداوەکانی زاخۆ‌و وتیشی سەرسامین بە هەڵسوکەوتی سەرۆکی هەرێم، ئە بە حیکمەت و خۆڕاگری هەڵسوکەوتی کرد.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له ژه‌نه‌راڵ لوید ئۆستن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبونەوەیەکدا رووداوەکانی زاخۆ‌و بادینان قسەیان لەبارەوە کراو فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق رایگه‌یاند”ئه‌م رووداوانه بوونه‌ته جێی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانی ئێمه كه چۆن له هه‌رێمی كوردستاندا كه هه‌میشه به پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان ناسراوه ، كاری توندوتیژی به‌رامبه‌ر به مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و له هه‌مان كاتدا سه‌رسامین به هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆك بارزانی كه به‌و په‌ڕی خۆراگری و حیكمه‌ته‌وه توانی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا بكات”.
لای خۆشیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه “بوونی جیاوازی سیاسی لای من زۆر سروشتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان پێی سه‌ربه‌رزه ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه پێویسته بێته پاراستن، ئه‌م رووداوانه دژی سه‌وابته‌كانی ئێمه‌ن، له ده‌ستوور ئازادی هه‌موو كه‌س و پێكهاته‌یه‌ك دابینكراوه و بۆ رێكخستنی ژیانی خه‌ڵكیش په‌رله‌مان ته‌نها ده‌زگایه كه بتوانێ یاسا ده‌ربكات. ئێستاش لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دانراوه و هه‌ر هه‌مووشمان پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بین و رێنوێنیشم داوه به هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه كه به توندترین شێوه رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بوه‌ستن كه مه‌به‌ستیان ئاژاوه نانه‌وه و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ”.
هەر لەو بارەیەوە فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تەئیکیدی كرده‌وه”كاری باش له هه‌رێم كراوه و دڵنیاشین له سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی هه‌رێم هه‌نگاوی باشتریش ده‌نێ”، به ناوی گشت ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق سوپاسی بارزانی كرد بۆ پشتیوانی و هاریكارییان و رایگه‌یاند كه “ئێمه شانازی به سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له سه‌ر شه‌خسی خۆم”.
لەبەرانبەردا بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و رایگه‌یاند كه ئه‌ویش رێزێكی زۆری بۆ ژه‌نه‌راڵ لوید ئۆستن و فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی هه‌یه و روونیكرده‌وه”ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به تایبه‌تی بۆ گه‌لی كوردستانی كردووه له رزگاركردنی له رژێمی دیكتاتۆری جێی رێزه‌و ئه‌و گه‌له‌ش باش له واتای وه‌فاداری ده‌زانێ” و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له ئه‌ركی ئاینده‌یدا.
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: بەرووداوەکانی زاخۆ نیگەرانین، سەرسامین بە خۆڕاگری و حیکمەتی بارزانی
0
Share.