یۆنان رەوتی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی بۆ تورکیا دەستپێکرد

0

نوچە-رادیۆ فەردا

بە پێی هەندێک لە راپۆرتەکان، یۆنان رەوتی گەڕاندنەوەی کۆچبەران و پەنابەرانی بۆ تورکیا دەستپێکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دامەزراوە نیودەوڵەتیەکان سەبارەت بە کەمبوونی ئیمکانات بۆ گواستنەوەی پەنابەران نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، یەکەمین گروپ لە پەنابەران و کۆچبەران کە ژمارەیان ١٣ کەس بووە رۆژی دووشەممە چواری ئاپریل لە دوورگەی لیبوسەوە بۆ شاری دیکلی تورکیا گوازراونەتەوە.

بە پێی یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، سەرجەم ئەو پەنابەرانە بە تایبەت خەڵکی سوریا کە بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی یۆنانەوە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە و لە بەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا لە رووی داراییەوە یارمەتی تورکیا دەدات.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش رایگەیاندووە کە پەنابەرانی سوری کە لە یۆنانەوە دیپۆرتی ئەم وڵاتە دەکرێنەوە لە کەمپەکانی تورکیا نیشتەجێ دەکرێن و خەڵکی غەیرە سوریش لە تورکیا دەردەکرێن.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، ئەمە لە کاتێکدایە فرانتەکس یان ئاژانسی کۆنتڕٶڵی سنورەکانییەکێتی ئەوروپا کە کاروباری گواستنەوەی پەنابەران رادەپەرێنێ خاوەنی هێزی مرۆیی پێویست بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com