نوچەنێت
ئه‌یاد عه‌لاوى، چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و ناوانه‌ى عه‌بادى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كردووه، كارێكى نایاسایی و ناده‌ستوورییه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه نێرده‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه بووه‌ته هۆكارى كێشه‌كان.
ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى پێشووترى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیه‌تى نیشتمانى عێراقییه، راىگه‌یاند ” ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی عه‌بادى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كردووه، یاسایی و ده‌ستوورى نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و چاكسازییانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌نجامیداوه، ته‌نیا گۆڕینی ده‌موچاوه‌كانه و ئه‌وه‌ش به چاكسازى دانانرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه راوێژكاره‌كان، عه‌بادییان تووشى ئه‌و كێشانه كردووه، گوتی ” گفتوگۆ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مان ده‌ستى پێكردووه”.
عه‌لاوى، له دیمانه‌یكدا كه ئه‌مشه‌و كه‌ناڵى “حه‌ده‌س”ى ئاسمانى په‌خشیكرد،جەختی لەوەکردەوە” پێكهێنانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یماننامه‌ى چاكسازى سیاسی درووستكرا، به‌ڵام ئه‌و په‌یماننامه‌یه هیچ بڕگه‌یه‌كی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، په‌یماننامه‌كه به ناوى وه‌زیره‌كان و جێگرانى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گرێدراوه”.
هاوکات ئاماژەی بە قەیرانەکانی عیراق کرد، كه چه‌ند قه‌یرانێك له عێراقدا هه‌یه، قه‌یرانه‌كانیش سیاسى، ئابوورى، سه‌ربازى و ئه‌منیین، ئه‌و قه‌یرانانه‌ش ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك ته‌نها ده‌موچاوه‌كانى بۆ بگۆڕێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكى پێشووترى حكوومه‌ت، دەڵێت” نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه عێراقی تووشى ئه‌و قه‌یرانانه كردووه”.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه كێشه‌كانى ئێستا ده‌بێت له‌ناوخۆى عیراق چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك به‌ده‌ست تێوه‌ردانى ده‌ره‌كى، پێویستیشه پشت به بۆچوونه عێراقییه‌كان ببه‌ستین” ناكرێت كه‌سێك له واشنتنه‌وه بێت بۆ ئێره بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئه‌مه جێگه‌ى رازى بوون نییه”.
له‌باره‌ى داعشیشه‌وه، گوتى ” ته‌نیا به ئاشته‌وایی نیشتمانى كۆتایی به داعش دێت و بۆردوومانى هه‌ڕه‌مه‌كى بۆ سه‌ر شاره‌كان، داعش لاواز ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا زیانێكى زۆر به هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت”.