نوچه‌نێت-هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌وت له عێراق، هۆشداریدەدا له دروستبوونی كوده‌تایه‌كی خوێناوی له عێراق، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری روودانی پێكدادان و بژارده‌ی سه‌ربازی له سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی “ئه‌لعه‌داله” بڵاوبووه‌ته‌وه، عه‌بدولمه‌هدی هۆشداری ده‌دات كه كوده‌تاكه به سپی ده‌ستپێده‌كات و به سوور كۆتاییدێت. ئه‌و سیاسەتوانه ناسراوه‌ی عێراق ره‌خنه له میكانیزمی چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌گرێت و ده‌ڵێت “هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی، وڵاتی خسته قه‌یرانێكی تره‌وه”.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی سیاسه‌توانه به ئه‌زموونه‌كه‌ی عێراق، دوای ئه‌وه دێت كه مانگی رابردوو هۆشداری دابوو له‌و ئه‌قڵییه‌ته شۆڕشگێڕی و كوده‌تاسازه‌ی خه‌ریكه له عێراق زاڵ ده‌بێت و مه‌به‌ستیه‌تی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كانی به‌غدا، بكاته ئامانج.