کۆریای باکور: ئەنجومەنی ئاسایش رێکخراوێکی مایەپوچە

0

نوچە-ئیرنا

کۆریای باکورو ئەمڕۆ دوو شەممە  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانو بە رێکخراوێکی مایەپوچ و بێ کەڵک وەسف دەکات.

کۆریای باکور  کە پێشتر سەبارەت بە مانۆڕی  سەربازی هاوبەشی ئەمریکاو  وکۆریای باشور ،خوازیاری دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش بووەو بەڵام  سەرنجی ئەم داواکاریە نەدراوەز وێڕای مەحکوم کردنی ئەنجومەنی ئاسایش، بە رێکخراوێکی مایەپوچ وەسفی دەکات.

لەم پەیوەندیەدا وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور، لە راگەیێندراوێک دەڵێت، مانۆڕی سەرباز هاوبەشی ئەمریکا  وکۆریای باشور،  ئامانجی خستنی حکومەتی کۆریای باکوری لە پشتەوەیە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم بارەوە بێ دەنگی هەڵبژاردووە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کۆریای باکور رایگەیاندووە، کۆریای باکور بە شێوەی فەرمی داواکاری خۆی بۆ پێکهێنانی دانیشتنێکی نایاسایی خستۆتە روو، بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووە.

هەر بەم هۆیەشەوە ئەم وەزارەتخانە ئەنجومەنی ئاسایش، بە مایەپوچ وەسف دەکات و دەڵێت، ئەنجومەنی ئاسایش وەک ئامرازێک بە دەستی ئەمریکاوەیە و، لەم رێگەشەوە گوشار دەخاتە سەر وڵاتانی دیکەی جیهان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com