نوچەنێت
بەیانی ئەمڕۆ دیپۆرتکردنەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەران لە یۆنانەوە بەرەو تورکیا دەستیپێکرد.
رێککەوتنی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کۆچبەران بەیانی ئەمڕۆ کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و کاژێر 7:00ی بەیانی دیپۆرتکردنەوەی کاروانی یەکەمی کۆچبەران لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنانەوە بۆ تورکیا دەستیپێکرد.
کاروانی یەکەمی کۆچبەرانی دیپۆرتکراوە 135 کۆچبەر بوون و لەلایەن کۆمیسیۆنەکانی پاراستنی سنوور و کۆمیسیۆنی کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپاوە سەپەرشتی دەکرا.