نوچەنێت-هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی چیك رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاریداوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەسیحی عێراقی رەوانەی وڵاتەكەیان بكاتەوە، دوای ئەوەی ویستوویانە بە قاچاخ لە چیكەوە بچنە ئەڵمانیا.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاژانسی دەنگوباسی چیك بڵاویكردەوە، كە 25 هاوڵاتی مەسیحی عێراقی دوێنێ شەممە، ویستویانە بەشێوەیەكی نایاسایی لە چیكەوە بچنە ئەڵمانیا، بەڵام لەسەر سنوور دەستبەسەركراون.
مانگی دوازدەی رابردوو، وڵاتی چیك رەزامەندی نیشاندا 153 هاوڵاتی مەسیحی عێراقی وەربگرێت و مافی پەنابەریان پێبدات، بەڵام تەنیا 89 كەس بەدەم ئەو میواندارییەوە چوون.
میلان خۆڤانیتس وەزیری ناوخۆی چیك، ئەو 25 كەسەی بەوە تاوانباركرد كە خراپ سودیان لەو میواندارییەی گەلی چیك وەرگرتووە، بۆیە بڕیاریانداوە بیاننێرنەوە عێراق.