مەلاکرێکار پشتیوانی لە سوتاندنی جێگاگەشتیارییەکان دەکات و کوردایەتی بەکافر ناو دەبات
نوچەنێت
مەلاکرێکار لەبەیاننامەیەکدا پشتیوانی لەخەڵکی زاخۆ لەسوتاندنی جێگا گەشتیارییەکان رادەگەیەنێت و دسەڵاتی کوردایەتی بەکافر ناودەبات، داواش لەیەکگرتووی ئیسلامی دەکات لەخوا بترسن و بگەڕێنەوە ریزی ئەهلی سونەو جەماعەت.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەچەندین دێڕدا دەسەڵاتی کوردایەتی بەکافر ناودەبات، مەلاکرێکار پشتیوانی خۆی بۆ سوتاندنی جێگا گەشتیارییەکانی زاخۆ رادەگەیەنێت، نمونەی ئەو کارە بەنمونەیەکی قورئانی باس دەکات، کرێکار لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ پشتیوانی لەخەڵکی زاخۆ بڵاوی کردۆتەوە، رایدەگەیەنێت” ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تیه‌وانانی كافر له مه‌ودای حوكمی بیست ساڵه‌یاندا له شكست زیاتر بۆ گه‌لی كوردیان نه‌هێنایه پێش”. بۆ خەڵکی زاخۆش دەڵێت”ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌ی له زاخۆ كرایه سه‌ر مه‌یخانه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی دانبه‌خۆداگرتن و نه‌مانی سه‌بری پیاوماقووڵانی ناوچه‌كه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕاجكردنه‌ی دابونه‌ریتی باب و باپیرانی كورده.. ئه‌وه گڕكانی مه‌حرومێتییه، تینی سته‌می كه‌ناردان و ئیهمال كردنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به‌شه‌ره‌فه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردایه‌تی كافر به تایبه‌تی پارتی وه‌كو كۆیله تێیانده‌ڕوانێت و فیرعه‌ونانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات”.
کرێکار لەبارەی بەشداریکردنی خەڵکی یەکگرتوو لەو کردەوە توندوتیژانەی زاخۆدا، لەبەیاننامەکەیدا دەڵێت”ئه‌گه‌ر له ناو حه‌مله‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی زاخۆی ده‌لال و مه‌حروومدا دیندارانی به‌غیره‌تی یه‌كگرتوو هه‌بن، ئه‌وه نابێته هه‌نجه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی كه له‌شكركێشی بكه‌نه سه‌ر حزبێكی موسالیمی وه‌كو یه‌كگرتوو كه له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه به هه‌موو شتێكیان رازی بووه”.
بۆیە پشتوانی خۆی بۆ خەڵکی زاخۆ رادەگەیەنێت و دەڵێت”ئێمه به خه‌ڵكی جوامێر‌و دلێری زاخۆ ده‌ڵێین كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌ین، چونكه ئێوه خاوه‌نی غیره‌تی دینی و جوامێریی ره‌سه‌نێتین و له‌و خه‌ڵكه كه‌مه‌ن كه خوای گه‌وره له‌و ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌كات كه (رێی خێرخوازییان گرته‌به‌رو بواری فه‌سادیان نه‌داو له روویدا وه‌ستانه‌وه..) به‌ڵكو خوای كارزان به هۆی ره‌نجی ئێوه‌وه هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌مان له غه‌زه‌بی خۆی و سته‌می تاغووتان قوتار ده‌كات”..
مەلاکرێکار لەبەیاننامەکەیدا دەڵێت”به سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووش ده‌ڵێین له خوا بترسن و بگه‌ڕێنه‌وه ریزی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و سه‌وادی مه‌زنی موسوڵمانان كه عومقی راسته‌قینه‌ی هه‌موو بزاڤێكی فیكریی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تین.. ئه‌وه‌نده ئومێدتان به هێزی چه‌واشه‌كاریی ئیستیعمارو پاشماوه‌كانیان نه‌بێت.. نابینن چۆن هاوبیرانتان له ووڵاتانی تردا دێنه‌پێش؟!”.