نوچەنێت-سكای نیوز
سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقی، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند كە كارەكانی قۆناغی یەكەمی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ كۆتاییان هاتووە و، چەند رۆژی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێدەكات.
سەرچاوە سەربازییەكە لە لێدوانێكدا بە كەناڵی “سكای نیوز”ی راگەیاندووە، كە سوپای عێراق لە دەڤەری مەخموور چاوەڕوانی پشتیوانیی زیاتری سەربازییە تاكو قۆناغی داهاتووی پرۆسەكە دەستپێبكات، چونكە بە وتەی ئەو سەرچاوەیە هەر قۆناغێك چەك و پێدوایستی تایبەتی خۆی پێویستە.
سەرچاوەكە نەیشاردوەتەوە، كە سوپای عێراق هێشتا لە كەناری گوندەكانی نسر، سەڵاحییە و خالیدییەن و لە قۆناغی داهاتووی شەڕەكەدا دەچنە ناو ئەو گوندانە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە عێراقییە، خاو و خلیچكی پرۆسە سەربازییەكان بۆ ئەوەیە زیانی كەمتر لە ریزیكانی سوپا هەبن.