نوچەنێت-ئیرەم نیوز
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عێراق ئاشكرایكردووە، كە وەزارەتەكەیان لەژێر فشاری سەرانی میلیشیا شیعەكاندایە، تاكو دەزگاكانیان بەكاربهێنن بۆ درووستكردنی چەك بۆ ئەوان، بێئەوەی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاگادار بێ.
سەرچاوەكە كە لە نووسینگەی پشكنەری گشتی وەزارتەكەوە نزیكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی نیسان گوتویەتی، كە كۆمپانیای ئیبن ماجدی، سەر بە وەزارەتەكە بە یەجاری تەرخانكراوە بۆ درووستكردنی تۆپهاوێژ و چەكی دیكە بۆ میلیشیا شیعەكان.
بە گوتەی سەرچاوەكە ناوی چەكە دروستكراوەكانیش ئاماژەی تایفەگەرییان لەسەرە و بەناوی (شێری ئیمام عەلی) درووستدەكرێن و رادەستی میلیشیاكان دەكرێن، لەكاتێكدا لەلایەن دەزگا دەوڵەتییەكانی عێراقەوە درووستدەكرێن.
لە درێژەی وتەكانی سەرچاوەكەدا هاتووە، كە لایەنە ئایینیەكانی كەربەلا ، فشار لەسەر وەزیری پیشەسازی دروستدەكەن كە كەسێكی سەر بە موقتەدا سەدرە تاكو بە بەكارهێنانی ئامێر و كەرەستەكانی دەوڵەت چەكی كۆن بۆ میلیشیاكان چاكبكەنەوە و چەكی تازەیشیان بۆ درووستبكەن.
كەتیبەكانی حیزبوڵڵا ،لە هەموو لایەك زیاتر لە قۆرخكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت سودمەندن. بێئەوەی لایەنە ئەمنییە دەوڵەتییەكانی عێراق ئاگاداربن، وەزارەت چەكیان پێدەدات.