ئەمریکا پێشلکردنی ئاگربەستی قەرەباغی مەحکوم کرد

0

نوچە-رادیۆ فەردا

ئەمریکا پیشێلکردنی ئاگربەستی قەرەباغ، لە ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ لە لایەن ئەرمەنستان و ئازەربایجانەوە مەحکوم کرد.

لە راگەیێندراوی جۆن کێری، وەزیری دەرەی ئەمریکا کە لە سەر ماڵپەڕی فەرمی ئەم وەزارەتە بڵاو بۆتەوە. داوا لە لایەنەکان کراوە کە هەر چی زووتر کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکان بێنن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکە،  جەخت لەوە کراوەتەوە کە کێشەی قەرەباغ هیچ چارەسەرێکی سەربازی نییە و داوا لە یەریڤان و باکۆکراوە کە دان بە خۆیاندا بگرن و پێش بە ئاڵۆزتربوونی کێشەکە بگرن.

دوابەدوای لە بەریەک هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو،لە پەیوەندی لە گەڵ ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ، ناکۆکی کەوتە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان. ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٤ بە هۆی رێککەوتنێکەو ەئاگربەستیان راگەیاند.

بە گوێرەی زانیاریەکان،دوێنێ شەممە لە میانەی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی هەر دوو لا لە ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ لانی کەم ٣٢ کەس کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com