ئامانۆ:تاران پابەندی بەڵێنەکانی بووە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

یوکیا ئامانۆ،بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم،لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی رێککەوتنەکەی لە گەڵ ئەم ئاژانسە پابەندی بەڵێنەکانی بووە و خاڵەکانی رێککەوتنی رەچاو کردووە.

ئامانۆ وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی کە ئێران، لە ئێستادا لە ژێر توندترین سیستمی چاودێری تاقیکردنەوەی ئەتۆمیدایە دەڵێت، ئێران نە تەنها خاڵەکانی رێککەوتنی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەبەرچاو گرتووە، بەڵکو پرۆتۆکۆلی هاوپێچیشی جێبەجی کردووە.

بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم، ئەوەش دەخاتە روو کە ئاژانس ئەزموون وشارەزایی پێویستی بۆ خستنە ژێر چاودێری تاقیکردنەوەی ئەتۆمی هەیە و لە کاتێکدا کە جیهان چاوی بڕیوەتە تاران،ئەم وڵاتە دەتوانی هەوڵی جێبەجیکردنی ئەو بەرپرسایەتیە بدات کە کەوتۆتە سەرشانی  ولەم بارەوە گەرەنتی پێستی بدات بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com