نوچه‌نێت-عه‌ین عێراق
فراكسیۆنی “هاوپه‌یمانێتی هێزه عێراقییه‌كان” له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به لیستی سووننه‌كان ناسراوه، ده‌ڵێت راگه‌یاندنی كابینه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه بازدانه به‌سه‌ر ده‌ستووری عێراقدا.
نور ئه‌لبجاری ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه، شه‌ممه ٢-٤-٢٠١٦ رایگه‌یاند: ئێمه پێشوه‌خت له ناوی كاندید نوێیه‌كان ئاگادار نه‌بووین، ده‌بوایە به‌رله‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات، پیشانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی بدایەت.
ئه‌ندامی فراكسیۆنه سوننییه‌كه گوتی: وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنی فراكسیۆنه‌كانن، ئێمه و فراكسیۆنه‌كانی تر له رێگه‌ی ئه‌و پۆستانه‌وه هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌كانی هه‌ڵبژاردنمان ده‌ده‌ین و رۆڵی خۆمانیان پێ وه‌رده‌گرین له رێبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر بۆیه كابینه نوێیه‌كه به “بازدان به‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق” ناوده‌بات.
سوننه‌كان بڕیاریانداوه به‌شداری ئه‌م كابینه‌یه‌ی عه‌بادی نه‌كه‌ن و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه بمێننه‌وه و ده‌ڵێن هه‌موو شكسته‌كانی ئه‌م حكومه‌ته له ئه‌ستۆی عه‌بادی ده‌بێت.